وەزارەتى نەوتى عێراق دەستى بەهەوڵ کرد بۆ پەرەپێدانى نەوتى كەركوك

(سبەى):
وەزیری نەوتی عێراق داوا لە كۆمپانیای برێتش پتریلیۆم-ی بەریتانی دەكات، پەلە بكەن لە پەرەپێدانی كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند جەبار لعێبی داوای لە كۆمپانیا بەریتانیەكە كردوە پلانی پێویست دابڕێژن بۆ چۆنیەتی پەرەپێدانی كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك.

كۆمپانیا بەریتانیەكە لە پێگەی ئەلیكترۆنی خۆی رایگەیاند لە رابردودا هاوكاری تەكنیكیان پێشكەشی كۆمپانیای نەوتی باكور كردوە بۆچۆنیەتی پەرەپێدانی كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك.

كۆمپانیاكە ئاشكراشیكردوە ئەو یەدەگە نەوتەی كە دەتوانرێت لە كەركوك دەربهێندرێت بە نۆ ملیار بەرمیل نەوت دەخەمڵێندرێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە