هێزەکانى پارتى و یەکێتى بەرەو هەولێر کشانەوە و سوپا و حەشد بەرەو قوشتەپە دەچن

(سبەى):
هێزەکانى پارتى و یەکێتى لە ناحیەى پردێوە بەرەو هەولێر کشانەوە و لە یەکەم بازگەى هەولێر جێگیر بون، هەندێک یەکەى حەشدى شەعبى دڕندانە پەلامارى کورد دەدەن.

دواى ئەوەى هێزه‌ عێراقییه‌كان بەرەو ناو ناحیه‌ی‌ پردێ پێشڕەوییان کرد، هێزەکانى پارتى و یەکێتى لە ناحیەى پردێوە بەرەو هەولێر کشانەوە و لە یەکەم بازگەى هەولێر جێگیر بون.

هاوکات پەیامنێرى تۆڕى میدیاى گۆڕان رایگەیاند؛ هێزەکانى ئاسایش و پۆلیسى حکومەتى هەرێم پردێ و گوندەکانى دەوروبەرى چۆڵ دەکەن و بەرەو هەولێر دەکشێنەوە، لە بەرامبەردا هێزەکانى سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى بەرەو قوشتەپە دەچن.

ناحیه‌ی‌ پردێ به‌ دوری‌ (50) كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باشوری‌ هه‌ولێر، ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ (50) هه‌زار كه‌سه‌ و سه‌ربه‌ قه‌زای‌ دوبزی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكه‌ و ئێستا لەلایەن سوپا و حەشدەوە کۆنترۆڵکراوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە