سیروان بارزانی‌ باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ میحوەرى (مه‌خمور- گوێر)ی‌ چۆڵكرد

(سبەى):
سیروان بارزانی‌ فه‌رمانده‌ی‌ میحوه‌ری‌ (گوێر – مه‌خمور) باره‌گای‌ میحوه‌ره‌كه‌ی‌ چۆڵكرد و دواتریش سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی‌ نێو باره‌گاكه‌ی‌ سوتاند.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناو هێزه‌كانی‌ پارتیه‌وه‌ بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ سیروان بارزانی‌ فه‌رمانده‌ی‌ میحوه‌ری‌ (گوێر – مه‌خمور) باره‌گای‌ میحوه‌ره‌كه‌ی‌ چۆڵكرد و دواتریش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پارتیه‌وه‌ سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی‌ نێو باره‌گاكه‌ سوتێنران.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌؛ محیوەرى (گوێر – مه‌خمور) له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ به‌ باره‌گای‌ “پڵنگی‌ ره‌ش” ناسراو بوه ‌و ده‌كه‌وته‌ گوندی‌ مه‌لا قه‌ره‌ له‌ نزیك دیبه‌گه‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە