نەتەوە یەكگرتوەكان: نابێت رێگە بە پێشێلكردنی مافی مەدەنییەكان بدرێت

U.N. logo pattern a press conference background at the United Nations headquarters, Tuesday, Sept. 3, 2013. (AP Photo/Bebeto Matthews)

(سبەى):
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان نیگەرانی لە بارگرژییەكانی كەركوك ‌و ناوچەكانی دیكە دەردەبڕێت و داواش لە حكومەتی بەغدا دەكات، مافی هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزێت ‌و رێگە بەپێشێلكاریی نەدات.

نوسینگەی رۆژنامەوانیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردوە، لە چەند رۆژی رابردودا، لە ناوچەكانی دوزخورماتو كەركوك ‌و چەند شوێنێكی دیكە، بەهۆی جموجوڵە سەربازییەكانەوە، چەندین حاڵەتی پێشێلكاریی رویانداوە.

بەیاننامەكە رونیکردوەتەوە؛ لە سنوری قەزای خورماتو ناوچەكانی دیكە، پەلاماری خانوبەری هاوڵاتیانی كورد دراوە ‌و ژمارەیەكی زۆریان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە سوتێنراون، ئەوەش پێشێلكردنی مافی هاوڵاتیانی مەدەنییە.

نەتەوە یەكگرتوەكان داوای لە حكومەتی عێراق كردوە، رێگە بەهیچ هێزێكی ئەمنیی ‌و چەكدار نەدات، پێشێلكاریی ئەنجام بدەن، رێوشوێنی پێویستیش لە بەرامبەر پێشێلكارییەكان بگرێتە بەر.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە