(سبەی):
چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه بڵاوده‌كرێنه‌وه كه نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی و پارێزگاری له‌سه‌ر كار لابراوی كه‌ركوك له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجامی داون.
سایتی میلله‌ت پرێسی نزیک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (17) به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا له سنوری پارێزگای كه‌ركوكدا ئه‌نجامی داون.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان، نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بسی سیاسی یه‌كێتی، له كاتی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا له پارێزگای كه‌ركوك، زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی داوه به‌كه‌سانی نزیك له خۆی و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی به‌كارهێنراون.
له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌هۆی پرۆژه‌كانه‌وه، ده‌یان ملیار دیناری به‌فیڕۆ داوه، له كاتێكدا ده‌توانرا ئه‌و پارانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به‌كاربهێنرێن.