ئایندەى ئۆزێل ناڕونە

(سبەى):

هێشتا ئایندەى ئۆزێل لەگەڵ تۆپهاوێژەکان ناڕونە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى تائێستا بۆندەکەى نوێنەکردوەتەوە کە هاوینى داهاتو کۆتایى دێت.

 

رۆژنامەى زە سەنى بەریتانى بڵاویکردەوە؛ ئۆزێل لەبارەى ئایندەیەوە بە هاوڕێ یاریزانەکانى راگەیاندوە دەیەوێت کۆتایى بەو دۆخە و پابەندبون بە یانە ئینگلیزیەکەوە بهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەى بەوەکردوە یاریزانەکە باسى لەوە نەکردوە کە نیەتى هەیە پەیوەندى بە یانەى مانچستەر یونایتدەوە بکات.

 

هاوڕێیەکى نزیکى یاریزانەکە بە رۆژنامەکەى وتوە؛ ئۆزێل بۆندى نوێکردنەوەى لەلایەن یانەکەیەوە پێشکەش نەکراوە، ئەوەى پێشتر هەبوە داواکارى زیادکردنى موچەکەى بوە و ئەویش نەگەیشتوەتە ئەنجام”.

 

ئەوەى بوەتە جێى سەرنج لەسەر یاریزانەکە ئەوەیە کە پێشتر لە خانویەکى کرێدابوە، بەڵام بەم دواییە لە لەندەن خانویەکى کڕیوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆئەوەى لەو شارە دەمێنێتەوە جا ئەگەر لەگەڵ تۆپهاوێژەکان نەبێت ئەوا وەرزى داهاتو بە درێسى شەیتانە سورەکانەوە دەگەڕێتەوە ناو گۆڕەپانە سەوزەکا، بەڵام هەمو ئەوانە شیکارن و هیچ زانیاریەکى راشکاوانە لەلایەن یاریزانەکە یان یانەکەیەوە ئاشکرا نەکراوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە