جڤاتی گشتی بە سەرپەرشتی رێكخەری گشتی لە كۆبونەوەدایە

سبەی

(سبەى):

بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دوای ریفراندۆم، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی رێكخەری گشتی لەكۆبونەوەدایە.

 

لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان، بە سەرپەرشتی عومەری سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، جڤاتی گشتی كۆبوەوە.

 

د. رەئوف عوسمان سەرۆكی جڤاتی گشتی بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگەیاند؛ كۆبونەوەكە كۆبونەوەیەكی ئاسایی مانگانەیە و تایبەتە بە بارودۆخی دوای ریفراندۆم و رەوشی ئێستای ناوچە دابڕێندراوەكان ‌و هەمو ئەو ئاڵۆزییانەی لەم رۆژانەی دواییدا رویاندا.

 

سەرۆكی جڤاتی گشتی ئاشكرایكرد؛ لە كۆبونەوەكەدا  گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت پرسی دواخستنی هەڵبژاردنەكان ‌و كۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ‌و وادەی یاسایی دامودەزگا شەرعییەكان، بۆ ئەو مەبەستە جڤاتی گشتی پێشنیازەكانی خۆی ئاراستەی جڤاتی نیشتیمانی دەكات، كە بڕیارە سبەینێ كۆببێتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە