ئەمەریكا: هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوە لە عێراق

(سبەى):

ئەمەریكا داوا لە حكومەتی عێراق دەكات خۆی بەدور بگرێت لە روبەڕوبونەوە لە ناوچە جێناكۆكەكان و سنورێك بۆ جێگیركردنی هێزەكانی دابنێت، دەشڵێت: “هەرێم بەشێكی دانەبڕاوە لە عێراقێكی یەكگرتو”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند؛ لە نزیكەوە چاودێریی بارودۆخە دەكەن و نیگەرانن لەو گرژیی و ئاڵۆزییەی شارۆچكەی پردێ، بۆیە داوا لە هەمو لایەك دەكەن توندوتیژیی رابگرن و هەماهەنگی بكەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا تەئكیدی كردوەتەوە؛ ناوچانە جێناكۆكەكان بەناوچەی كێشە لەسەر دەمێننەوە و پێویستە بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستور چارەسەر بكرێن، تا لایەنەكانیش دەگەنە چارەسەر هەماهەنگیی هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی ئیدارە و دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە.

ئەمەریكا پابەندبونی خۆی بە عیراقێكی یەكگرتو و فیدراڵ، هەروەها هەرێمی كوردستانیش وەك بەشێكی دانەبڕاو لە عێراق دوپاتكردوەتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە