هەرێم ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ بەغدا

(سبەى):

حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەكات بۆ راگرتنی گرژییەكان ‌و دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد.

 

حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە؛ پێشوازی لە دەستبەجی راگرتنی گرژی ‌و پێكدادانەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە ‌و هێزەكانی عێراق دەكات لە ناوچە كێشە لەسەرەكان.

 

رەزامەندی خۆشی نیشانداوە لەسەر ئەوەی راگرتنی شەڕ بەهەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە ‌و هێزەكانی عێراق ‌و هێزی هاوپەیمانان بێت.

 

هەروەک پێشوازی لە دەستپێكردنەوەی دانوستان لەگەڵ بەغداد دەكات لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا بەبێ‌ هیچ پێش مەرجێك.

 

شەوی رابردو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بەیاننامەیەكی لەسەر بارگرژییەكانی ناوچە كێشە لەسەرەكان بڵاوكردەوە‌ و داوایكرد هەرێم ‌و ناوەند كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە