کۆبونەوەى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان کۆتایى هات

کۆبونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان

(سبەى):

کۆبونەوەى ئەمڕۆى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بە سەرپەرشتى رێکخەرى گشتى کۆتایى هات.

 

د. رەئوف عوسمان، سەرۆکى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان دواى کۆتایى هاتنى کۆبونەوەکە کە لەبارەى دۆخى دواى ریفراندۆم بو، بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگەیاند؛ دەرهاویشتەکانى ریفراندۆم خەمناکە و کوردستانى توشى گرفت کردوە، ئەوەى وایکرد بەغدا هەڵوێست بنوێنێت و هێز بنێرێتە سەر هەرێمى کوردستان بارزانى بو کە گوێى نەگرت لە داواکارییەکانى ئێمە و بەغداو کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى.

 

وتیشى:”ئەو پێشهاتەى گۆڕان هۆشداریدا لەبارەى دۆخەکە و لە ئەگەرى ئەنجامدانى ریفراندۆم، ئیستا هەموى هاتە دى و کوردستان توشى قەیرانێکى سەختى دیکە کرا”.

 

ئەو جەخت دەکاتەوە لەوەى ئەمەى ئێستا هەیە شکستى خەڵک و گەلى کورد نیە، بەڵکو شکستى دەسەڵات و کاربەدەستانە و گەورەترین قەیران و کارەساتە کە بەسەر گەلى کوردستان هێناوە، بۆیە دەبێت سەرۆکایەتى هەرێم هەڵوەشێتەوە و حکومەتێکى رزگاریى نیشتیمانى دروستبکرێت بۆ دەربازکردنى خەڵکى کوردستان لەم دۆخە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە