(سبەی):
ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كانی ناحیه‌ی پردێ له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و پزیشکێکی ئەو نەخۆشخانەیە ئاشکرای دەکات، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه ژمارەیەک له‌برینداره‌كان گیانیان لەدەستداوە.
له ئه‌نجامی پێكدادانی هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناحیه‌ی پردێ كه نزیكه‌ی (50)كیلۆمه‌تر له باشوری كه‌ركوكه‌وه دوره، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی برینداربون.
ئیبراهیم خه‌لیل ئه‌لحه‌دیدی- پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك دوتی :زۆربه‌ی ئه‌و کەسانەی گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌مان خه‌ڵكی ئاڵتون كۆپرین و له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌دا به‌ركه‌وتون و ژمارەیەکیان ته‌ندروستیان زۆر خراپه و هه‌ندێكیان دۆخیان جێگیره و به‌داخه‌وه ژمارەیەک له برینداره‌كان گیانیان لەدەستداوە.
هیچ ئامارێك تائێستا له‌باره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی پێكدادانه‌كه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.