کاتی رۆشتنی بارزانیە‌

زمناکۆ جەلال

زیاتر لە دوانزە ساڵە بارزانی سەرۆکی ئەم هەرێمەیە و سێیەکی ماوەی دەسەڵاتەکەی بە ناشەرعی بردوەتە سەر، دەبێت ئەوە بپرسین لەم ماوەیەدا دەسکەوتەکانی بارزانی چییە بۆ هەرێمی کوردستان و گەلی کورد؟

 

بارزانی لە سەرەتایی دەسەڵاتەکەیدا لای چەند کەسێک وتبوی  لە ماوەی چوار ساڵی دەسەڵاتیدا کار دەکات بۆ ئەوەی هەردو ئیدارە لە هەرێم بە تەواوی یەکبخاتەوەو ئاسەواری دو ئیدارەیی نەهیڵیت و هێزێکی پێشمەرگەی کورستان یەکبخات و زمانێکی یەکگرتوی کوردی  بۆ هەرێم بنیات بنێت. پاش تێپەڕبونی ١٢ ساڵ نەک ئەم سێ کارەی بە نیوە ناچڵیش نەکرد، بەڵکو کۆمەڵێک دۆسییەی تریش بارزانی سەرکەوتو نەبو لە ئیدارەدانیدا.

 

  1. بارزانی وەک فەرماندەی هێزە چەکدارەکان نەیتوانی لەسەر ئاستی بەرگری هیزێکی تۆکمە بۆ پیشمەرگە دروست بکات پڕچەکیان بکات لە پێناوی دەسەڵاتەکەیدا وەزیری پێشمەرگەی دورخستەوە لە کارەکەی، دوا دەرەنجامی بێپلانی بەرگری ئەوە بو بینیمان لە ١٦ ئۆکتۆبەر ئەوەی رویدا و هەر فەرماندە و بە ویستی خۆیان پاشەکشەیان کرد و خوێنی هەزاران رۆڵەی کوردیان بەفیڕۆ دا.

 

  1. بارزانی لە دوانزە ساڵدا نەیتوانی لەسەر ئاستی دیپلۆماسی سود لە پشتگیری میلەتان وەرگریت بۆ دۆسیەی گەلی کورد و لە پرسی سەربەخۆیی و لەو کارەساتەی لە رۆژانی رابردو بەسەر کوردا هات تەنها یەک وڵاتیش ئامادە نەبو پشتگیری کورد بکات و هەمویان پشگیری یەکپارچەی خاکی عێراقیان کرد .

 

  1. لە سایەی حوکمرانی بەرزانیدا ژێرخانی ئابوری هەرێم داتەپیوە و هەریمێک نزیکەی ٣٠ ملیار دۆلار قەرزارە و هاولاتیەکانی سێ ساڵە بە چارەکە موچە ژیان گوزەر دەکەن و سەرجەم کەرتە خزمەتگوزاریەکان بەرەو پەک کەوتن دەچن .

 

  1. لەسەر ئاستی ئیداری هەرێم سیخناخ بوە بە گەندەڵی و ئیدارە پەکی کەوتوە و لە ماوەی دەسەڵاتیدا چەندین لیژنەی بۆ دژایەتی گەندەلی دروستکرد بەڵام هیچیان ئەنجامی گەورەیان نەبو ، هەروەها دو ساڵ پەرلەمانی داخست و دەسەلاتی یاسادانان چاودێری لەم هەریمە پەکخست و ئیستاش بە نیوە ناچڵ بەگەڕ خراوەتەوە.

 

  1. لەسەر ئاستی نێوخۆ نەیتوانی یەکڕیزی نیشتمانی بپارێزیت و لە پیناوی کورسی سەرۆکایەتیدا یەکڕیزی تێکدا وچەند هێزی کاریگەری گۆڕەپانەکەی لە خۆی تۆراند.

 

  1. بارزانی تاکلایەنە بە ئەنجامدانی ریفراندۆم و گوێ نەگرتن بۆ دۆستە ناوخۆیی و نیو دەوڵەتیەکان هەرێمی کوردستانی خستە بەردەمی گەڕانەوەیەکی میژویی بۆ دواوە و هەمو پێشکەوتنەکان راگیران و دەستی عه‌بادی ئاوەڵا کرد بۆ دەستگرتنەوە بەسەر هەرێمی کوردستان .

 

پاش ئەم پرسانە و دەرەنجامەکانی کاتی ئەوە هاتوە بارزانی تەحەمولی بەرپرسیاریەتی بکات و دەسەڵات بەجێبهێڵی و بڕوات.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە