لەم شارۆچکەیە نیشتەجێبە و پاداشت وەربگرە

شارۆچکەی کاندێلای ئیتاڵیا

(سبەی):

 

حاکمی شارۆچکەیەکی ئیتاڵیا ئامادیەی پارە بداتە هەر خێزانێک کە بیەوێت رو لە شارەکە بکات بۆ نیشتەجێ بون.

 

حاکمی شارۆچکەی کاندێلای ناوچەی بۆلیای باشوری ئیتاڵیا ئامادەیی شارەکەی نیشاندا بەرامبەر بەخشینی برێک پارە بە هەر کەس و خێزانێک کە ئامادەبن لەو شارە جوانە نیشتەجێ بن.

 

هۆکاری پاداشتەکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە شارۆچکەکە روبەڕوی کەمی ژمارەی دانیشتوان بوەوە و لەماوەی چەند ساڵی رابردودا ژمارەی دانیشتوانی لە هەشت هەزار کەسەوە بۆ (2700) کەس کەمبوەتەوە.

 

بەوتەی حاکمی کاندێلا؛ بڕی (800) یۆرۆ بۆ هەر کەسێکی سەڵت و (1200) یۆرۆ بۆ ژن و مێردێک و (1500) بۆ (1800) یۆرۆ بۆ هەر خێزانێکی سێ کەسی و زیاتر لە (2000) یۆرۆ دەبەخشنە هەر خێزانێک کە لە چوار بۆ پێنج کەس پێکهاتبن.

 

راشیگەیاند: هەمو هەوڵێک دەدەن بۆ گەڕاندنەوەی سەردەمی پرشنگداری و ژیان بۆ ئەو شارۆچکە گەشتیارییە کە بە دارستانی ئارام و سەوز و کەنیسەی بڵند ناسراوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە