هۆشیار عەبدوڵا: یەکێتی و پارتی رێککەوتون بۆ کشانەوەی هێزەکانیان

پێشڕەوی هێزە عێراقییەکان لە نزیک هەولێر

(سبەی):

ئه‌ندامێكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق رایگه‌یاند، یه‌كێتی‌ و پارتی‌ به‌ ئاگاداری‌ ئه‌مەریكییه‌كان رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان پاشه‌كشه‌بكه‌ن.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: یەکێتی و پارتی رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی کردوە بۆ کشاندنەوەی هێزەکانیان لە ناوچەی کوردستانییە کێشەلەسەرەکان، پارتی رێککەوتوە بۆ کشاندنەوەی هێزەکان لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی و یەکێتیش بەهەمانشێوە و لە کۆبونەوەکەی دوکانیش هەردولا بەڕێککەوتنەکە رازی بون.

ئاشکرای کرد؛ بەپێی رێککەوتنەکە هێزە ئیتیحادییەکانی عێراق دەگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی ساڵی (2014) لێی بون و بارەگایان هەبوە، کە بەهەمانشێوە هێزی پێشمەرگەش لەو شوێنانە بوە.

وتیشی :” ئەوەی ئێستا دەکرێت لەدەرەوەی ئەو رێککەوتنەکەیە، یەکێتی و پارتی لەلایەک رێککەوتن دەکەن بۆ کشانەوەی هێزەکانیان و له‌لایه‌كی‌ دیکەیش هه‌وڵی‌ هه‌ڵگیرساندنی‌ شه‌ڕ ده‌ده‌ن”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە