(سبەی):
دو پارتی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستان داوای دروست كردنی حكومه‌تێكی رزگاریی نیشتیمانی ده‌كه‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دۆخی ئێستا و زاڵبون به‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كاندا، حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی چۆن دروست ده‌كرێت و كێ ده‌توانێت به‌شداری تێدا كات، ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌تی رزگاریی نیشتیمانی چییه، لەم راپۆرتەدا وەڵامی ئەو پرسیارانە وەردەگریتەوە.
“حكومه‌تی رزگاریی نیشتیمانی”، جۆره حكومه‌تێك كه هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان ده‌یانه‌وێت له‌م بارودۆخه‌دا له هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت.
مه‌به‌ست له رزگاری نیشتیمانی چییه؟
رزگاری نیشتیمانی له فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا مه‌به‌ست لێی ئاماده‌كردنی هه‌مو توانا‌و و وزه و هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یان گه‌لێكه له‌پێناو رزگاركردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له كاتی رودانی قه‌یرانێكدا.
چه‌مكی “رزگاری نیشتیمانی” بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسیدا به‌كارهێنراوه، كاتێك له چه‌ند به‌ره‌یه‌كه‌وه هێرشكرایه سه‌ر فه‌ره‌نسا، لیژنه‌یه‌ك به‌ناوی لیژنه‌ی رزگاری نیشتیمانی پێكهێنرا، دواتر ئه‌م بیرۆكه‌یه گه‌شه‌ی كرد بۆ دروست كردنی حكومه‌ت یاخود سه‌ركردایه‌تییه‌كی دیاریكراو كه ئامانجی رزگاركردنی نیشتیمان بێت له مه‌ترسییه‌ك.
هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی
بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ دروس تبونی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی له هه‌ر وڵات یاخود هه‌رێمێك له جیهان ئه‌وه‌یه ئه‌و ناوچه‌یه روبه‌ڕوی ئاژاوه‌ی سیاسی یاخود كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابوری بوبێته‌وه، هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێشتر حكومه‌ته‌كه‌ی دوچاری ده‌یان كێشه و قه‌یرانی سیاسی و دارایی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، شه‌ڕی سوپا و حه‌شدی شه‌عبیش مه‌رجه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی كرده پێویستییه‌كی هه‌نوكه‌یی.
له‌پاڵ شكسته‌كانی بواری ئابوری‌دا، ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له دۆسیه‌ی ئه‌منی و به‌رگیركردنیدا له هه‌رێم شكستیهێنا، ئه‌م حكومه‌ته نه‌یتوانی هێزی حیزبه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هێزێكی نیشتیمانیدا یه‌كبخات، بۆیه ئێستا كه هه‌رێم روبه‌ڕوی شكستێكی سه‌ربازی بوه‌ته‌وه، حیزب و فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان كه‌وتونه‌ته تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر و كه‌س ئاماده نییه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرێت.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و وڵات و ناوچانه‌ی كه له‌ته‌نیشت حكومه‌تدا په‌رله‌مانێكی كارایان هه‌یه، له‌كاتی دروستبونی پشێویدا په‌رله‌مان رۆڵی خۆی ده‌بینێت و حكومه‌تێكی نوێ راده‌سه‌پێرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كان، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی زیاتر له دو ساڵه په‌رله‌مان په‌كخراوه.
خالێكی دیکە، كه وه‌كو مه‌رجێكی گرنگ بۆ ده‌ستبه‌كاربونی حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی له هه‌ر وڵات ته‌ماشا ده‌كرێت، نه‌بونی ده‌ستورێكه كه پارته سیاسییه‌كان له‌كاتی رودانی ئاڵۆزی و پشێویدا په‌نای بۆ ببه‌ن، به‌مه‌به‌ستی خۆ ركخستنه‌وه، هه‌رێمی كوردستان له‌م خاڵه‌شدا به‌ته‌واوه‌تی ناكۆك و ناسازه، تائێستا خاوه‌نی ده‌ستورێكی دیاریكراوی خۆی نییه.
حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی بۆچی؟
حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی هه‌میشه حكومه‌تێكی كاتییه و نابێته جێگره‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراتی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش له كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی (19)ی ئه‌م مانگه داوای هه‌مان ئه‌رك له حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانی ده‌كه‌ن، كه ئه‌ركی ئاماده‌سازیی كردنه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا.
كێ به‌شدار ده‌بێت له حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانیدا؟
ئه‌و حكومه‌ته رزگارییه نیشتیمانییه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوایانكردوه، هه‌مو پارت و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن به‌شداری تیایدا بكه‌ن، بەڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له حكومه‌تی رزگاری نیشتیمانیدا رێگا به‌به‌شداری ئه‌و كه‌سانه نادرێت كه پێشتر ئه‌دای كاركردنیان تاقیكراوه‌ته‌وه و تێیدا شكستیان هێناوه.