ئیسپانیا؛ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كەتەلۆنیا هەڵدەوەشێنێتەوە

ماریانۆ راخۆی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ ئیسپانیا

(سبەی):

 

ئیسپانیا بڕیاریدا حكومەتی‌ هەرێمی‌ كەتەلۆنیا هەڵبوەشێنێتەوە و دەسەڵاتەكانی‌ بداتەوە بە حكومەتی‌ ناوەندی‌، بۆ جێبەجێكردنی‌ بڕیارەكەش داوای‌ پێدانی‌ دەسەڵات لە ئەنجومەنی‌ پیران دەكات.

 

ماریانۆ راخۆی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ ئیسپانیا، دوای‌ كۆبونەوەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ وڵاتەكەی‌ رایگەیاند: حكومەتی‌ مەدرید پێویستی‌ بە گرتنەبەری‌ چەند رێوشوێنێكە، كە تائێستا دەستیان بۆ نەبراوە، ئەوەش بە كاراكردنی‌ مادەی‌ (155)ی دەستور كە تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی‌ ئۆتۆنۆمی‌ هەرێمەكان.

 

ئاماژەی بەوەکرد؛ ئەو رێوشوێنە بۆ ئەوەی‌ە كۆنترۆڵی‌ هەرێمی‌ كەتەلۆنیا بكاتەوە و سیستمی‌ سیاسی‌ رێكبخاتەوە، ئەوەش لە پێناو روبەڕوبونەوەی‌ ئەو هەوڵەی‌ كە حكومەت و سەرۆكایەتی‌ هەرێمەكە بۆ جیابونەوە لە ئیسپانیا دەستیان پێكردوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە