سعوديە: هەماهەنگيى تەواو  لەگەڵ بەغدا دەكەين

حەیدەر عەبادی - خالید فالح

 

(سبەی):

 

وەزيرى وزەى عەرەبستانى سعوديە بەسەردانێك گەيشتە بەغدا و رايگەياند: لەگەڵ حكومەتى عێراق هەماهەنگيى تەواو دەكەن، لە سەرجەم بوارەكاندا.

 

خالید فالح، وەزيرى وزەى سعوديە، بە ياوەريى شاندێك گەيشتە عێراق و بڕيارە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق چەند كۆبونەوەو ديدارێك ئەنجام بدات.

 

لە چلوچوارەمين خولى پێشانگەى نێودەوڵەتيى بەغدا، وەزيرى وزەى سعوديە رايگەياند: هەردو حكومەتى رياز و بەغدا رۆڵى باشيان بينيوە لە سەقامگيركردنى نرخى نەوت لە بازاڕەكانى جيهاندا.

 

وتيشى :”هەماهەنگييەكانيان لەگەڵ حكومەتى عێراق بەرفراوانتر دەكەن لەسەرجەم ئاستەكانى وزە و بازرگانی و گۆڕينەوەى توانا و پسپۆرييەكان و كەرتى كارەبا و پيشەسازی”.

 

وەزيرى وزەى سعوديە باسى لەوەكرد، هەماهەنگيى و هاوكاريى نێوان بەغدا و رياز، لە بەرژەوەنديى هەردو وڵاتدايە، بۆيە سعوديە دەيەوێت لاپەڕەيەكى نوێ لەگەڵ عێراق هەڵبداتەوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە