(سبەی):
سه‌رباری ئه‌و شكست و كاره‌ساته‌ی كه له كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان رویدا و هه‌رێمی كوردستان و خاكی كوردستانی گرته‌وه و ده‌یان هه‌زار خێزانی كورد ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بون و سه‌دان پێشمه‌رگه بریندار و شه‌هید بون به‌ڵام به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی كه‌وتونه‌ته تاوانباركردنی یه‌كتر و له‌ناوخۆی حیزبه‌كانیشیاندا یه‌كتر تاوانبار ده‌كه‌ن.
له نوێترین كاردانه‌وه‌دا شێخ جه‌عفه‌ر، بافڵ تاڵه‌بانی به خیانه‌تكار ناوده‌بات و ئه‌ویش داوای لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رپرسیاری روداوه‌كه‌ی كه‌ركوكن.
راسته‌وخۆ دوای كاره‌ساته‌كه‌ی خورماتو، كه‌ركوك و رۆژی (17)ی تشرینی یه‌كه‌م مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی له‌كه‌ركوك رویدا ده‌رئه‌نجامی بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی چه‌ند كه‌سێك له‌ناو لایه‌نێكی سیاسی ناوخۆی كوردستان بو، كه دواجار بوه هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌و شێوه‌یه‌ی كه دیترا پاشه‌كشه بكه‌ن، به‌ڵام بارزانی ناوی ئه‌و لایه‌نه سیاسیه و به‌رپرسه‌كانی ئاشكرانه‌كرد.
دوای به‌یاننامه‌كه‌ی بارزانی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند؛ چه‌ند كه‌سێكی لاده‌ر له رێبازی یه‌كێتی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی بۆ چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی شه‌خسی بونه هاوكار و ده‌ستكێشی داگیركه‌ران، و به‌م كاره قێزه‌ونه‌یان سه‌رشۆڕانه خۆیان ده‌خزێنه ناو لاپه‌ڕه ره‌شه‌كانی مێژوی گه‌له‌كه‌مان.
كۆسره ره‌سوڵ راشیگه‌یاندوه ئۆباڵی كاره‌ساته‌كانی كه‌ركوك و دوز ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و كاڵفامانه‌ی ناو یه‌كێتی.
دوای ئه‌وه‌ش سه‌عدی پیره وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ هاتنی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو كه‌ركوك به رێككه‌وتن بوه به‌ڵام بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئاگاداری رێككه‌وتنه‌كه نه‌بون و مه‌به‌ستیش له‌و رێككه‌وتنه ئه‌وه‌بو كه‌ركوك وه‌ك موسڵ و ره‌ققه و حه‌ڵه‌بی لێ نه‌یه‌ت و منداڵی خه‌ڵكی هه‌ژار نه‌كوژرێت.
به‌ڵام جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی، رایگه‌یاند؛ هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیه‌كان نه‌كراوه و بۆ پاراستنی گیانی پێشمه‌رگه پاشه‌كشه‌یان كردوه چونكه هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق نابه‌رامبه‌ر بون، وتیشی: بڕیاری پاشه‌كشه هه‌ڵه نه‌بوه، ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت.
دواتریش شێخ جه‌عفه‌ر له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ره‌ئی كوه‌یتی بافڵ تاڵه‌بانی به خیانه‌تكار وه‌سفده‌كات.
بافڵ تاڵه‌بانیش له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (فرانس 24)ی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاند: داواده‌كات لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كوردیان دوچاری تراژیدیا كردوه‌ته‌وه.
تاڵه‌بانی وتیشی: هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی تا ئێستا رویداوه به‌هۆی كورتبینی سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه‌یه، سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ش كه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به خیانه‌ت بافڵ تاڵه‌بانی وتی به‌رامبه‌ریان ده‌وه‌ستێته‌وه و تۆمه‌تباریان ده‌كات به خیانه‌تكردن. داواشیكرد له‌و باره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه بكرێت له‌و كه‌سانه‌ی كه وایانكرد ئه‌و كاره‌ساته له كه‌ركوك روبدات..
بافڵ تاڵه‌بانی ده‌شڵێت ئه‌و رێكه‌وتنه به ئیمزای (38) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كراوه.
چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێت: مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دوای رێكه‌وتن و دوای ئیمزای (38) كه‌س له دوكان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیایی پارتی كۆبونه‌وه و له‌سه‌ر پێنج خاڵ رێكه‌وتنن پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه، ئایا له‌و كۆبونه‌وه هاوبه‌شه‌دا به هاوپه‌یمانه‌كه‌یان وت كه ئه‌وان به ئیمزای (38) كه‌س له‌گه‌ڵ عه‌بادی رێكه‌وتون؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره گرێ كوێره‌ی هۆكاری شكست و كاره‌ساته‌كه ده‌كاته‌وه.