(سبەی):
نوسه‌ران و رۆشنبیران سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای كوردستان خوێندنه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه، پێیان وایه ئه‌وه‌ی رویدا چاوه‌ڕوانكراوبو و بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌بو، نوسه‌ران ده‌پرسن چۆن دونیامان كرده دوژمنی خۆمان، چۆن بارزانی كارێكی وه‌هایكرد كه دو نه‌یارترین هێزی دنیا هاوڕابن له دژایه‌تیكردنی.
ئه‌وه‌ی كه نه‌ده‌بو رویبدایه رویدا، ئه‌وه وته‌ی ئه‌كادیمی و نوسه‌ر بورهان یاسینه سه‌باره‌ت به‌و دۆخه‌ی روبه‌ڕوی كوردستان بۆته‌وه.
رۆشنبیران و نوسه‌ران له‌سه‌ر دۆخی كوردستان هاتنه ده‌نگ و وتار و بابه‌تیان بڵاوكرده‌وه.
بورهان یاسین، ده‌نوسێت: ساڵانێكه ئه‌م حاڵه‌ته پێشبینیكراو بو، واته دوباره‌بونه‌وه‌ی نسكۆی (١٩٧٥) له زه‌مه‌نێكی تردا وه له فۆڕمێكی تردا، له (١٩٧٥) باوك ئه‌ندازیاری هه‌ره‌س بو، به‌ڵام له (٢٠١٧)دا كوڕ ئه‌ندازیاری هه‌ره‌س بو، به یه‌ك دانه هاوبه‌شی گه‌لێك گرنگ ئه‌ویش ئیداره‌دانی سیاسه‌تی نیشتمانی و نێونه‌ته‌وه‌یی زۆر ئاڵۆز به زهنیه‌تی سه‌رۆك خێڵ.
بورهان یاسین، له نوسینه‌كه‌یدا دو نامه به‌بیر ده‌هێنێته‌وه، ئه‌ڵێ: دو نامه و دو هه‌ره‌س له‌سه‌ر ده‌ستی باوك و كوڕ ئه‌م دو روداوه ده‌كا به یه‌ك.
ئه‌نوسێ : هه‌ڵبه‌ته ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ كوڕ نوسراوه له (٢٣/٩/٢٠١٧) بۆ هه‌مومان ئاشكرایه، به‌لام كه‌متر ئاشكرایه كه له نامه‌یه‌كی زۆر تایبه‌تیدا له ساڵی (١٩٧٣) سه‌ددام حوسه‌ین بۆ مه‌لا مسته‌فای نوسیوه، كه به راشكاوی بۆی ده‌نوسێ كه “ئیوه‌ی كورد كارێكی ئه‌وها مه‌كه‌ن كه له‌سه‌ر به‌شێك له سه‌روه‌ری عێراق سازش بكه‌ین بۆ پشتشكاندنی ئێوه”! چۆن باوك نامه‌ی سه‌ددامی به جددی نه‌خوێنده‌وه و به جوانی تێینه‌گه‌یشت، هه‌روه‌ها كوڕی نامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكای نه‌خوێنده‌وه و به جوانی تیینه‌گه‌یشت.
بورهان یاسین نوسیویەتی: شكسته‌كه گه‌وره‌تر و كاریساویتر ده‌بێت كاتێك ئه‌م سه‌ركرده‌یه شكسته‌كه قه‌بوڵ ناكات، به‌ڵكو له‌مه‌ش ئه‌ولاتر هه‌وڵ ده‌دات شكسته‌كه بكات به سه‌ركه‌وتن بۆ خۆی، بۆ مانه‌وه‌ی خۆی. ئه‌مه رێك ئه‌و چره‌كه‌ساته‌یه: تا ئێستا له‌یه‌كچونێكی زۆر هه‌بوه له نێوان شێوازی مامه‌ڵه‌ی سه‌ددام حوسه‌ین له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كوه‌یت، كه بۆ عێراق به كاریسه‌ی ته‌واو بو، وه له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه‌ی مامه‌ڵه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆمه‌دا، ئه‌وه‌ی كه ماوه له‌م له‌یه‌كچونه‌دا ئه‌وه‌یه كه مه‌سعود بارزانی نوێنه‌ره‌كانی بنێرت و له ژێر “خێمه‌ی سه‌فوان” له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی عه‌بادیدا كۆببێته‌وه و كاغه‌زێكی سپی به ئیمزای بارزانی بخرێته به‌رده‌ست عه‌بادی: هه‌موشی له پێناو مانه‌وه‌ی بارزانی و حوكمی دو بنه‌ماڵه.
هەروەها د.سه‌ردار عه‌زیز، له وتارێكدا نوسیویه‌تی: له راستیدا ده‌بێت بپرسین چۆن دونیامان كرده دوژمنمان، چۆن بارزانی كارێكی وه‌هایكرد كه ئه‌م دو هێزه كه مه‌به‌ستی ئه‌مەریكا و ئێرانه، هاوڕابن له دژایه‌تیكردنیدا.
ئه‌مه كرۆكی شكسته‌كه‌یه، ئه‌م شكسته ره‌گی هه‌یه له كۆمه‌ڵێك لایه‌ندا: له سه‌ره‌تای هه‌مویه‌وه، له باری ده‌رونی مه‌سعود به‌رزانییه‌وه. ئه‌م كابرایه خۆی توڕه‌كردبو، وه‌ڵامی كه‌سی نه‌ئه‌دایه‌وه، كه‌س نه‌یئه‌وێرا رای جیاوازی هه‌بێت له به‌رده‌میدا.
له خۆبایی بونی بارزانی وه‌هایكرد، كه بارزانی پلانی ریفراندۆم دابڕێژێت و ئیتر گوێ به هیچ كه‌س نه‌دات.
ئه‌م هه‌ڵوێسته كاریگه‌ری هه‌بو له سه‌ر هه‌ردو ئێران و ئه‌مەریكا. به جۆرێك بارزانی وه‌ك لایه‌نێك ده‌بینرا كه ناسه‌قامگیری دروست ده‌كات.
پاشان سه‌ردار عه‌زیز نوسیویه‌تی: بۆچی ئه‌مەریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به له ده‌ستدانی كه‌ركوك. كۆمه‌ڵێك كۆدی ئاشكرا هه‌بون له خیتابی ئه‌مەریكیدا پارتی خۆی لێگێل ده‌كرد و به زمانی ناز و خۆ له خشته بردن مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، ئه‌م كۆدانه بریتی بون، له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، نه‌گونجانی كاتی ریفراندۆم.
له ناوه‌نده ئه‌مەریكاییه‌كاندا وه‌ها خوێنرایه‌وه كه بارزانی له ده‌ست ده‌رچوه، بۆیه ده‌بێت بكرێته ده‌ره‌وه، له راستیدا ئه‌مەریكاییه‌كان هه‌وڵی زۆریاندا نه‌یانده‌ویست به‌م دۆخه‌ی بگه‌یه‌نن، به‌ڵام سه‌ركێشی بارزانی نیشانه‌ی ئه‌وه‌بو كه ئه‌و وه‌ك كه‌سانی تری پێش‌و له ناوچه‌كه كاتی لادانی هاتوه.
سه‌ردار عه‌زیز نوسیویه‌تی: ئه‌مەریكا و ئێران یه‌ك ئامانجیان هه‌بو، ئیتر نه‌ده‌بو، ریفراندۆم بكرێت، به‌ڵام سوربون، بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه بڕیاڕی كۆتایی كورد بدرێت.
سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانك مه‌ریوان وریا قانع له وتارێكدا دەڵێت: ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا مه‌رجه‌كانی گفتوگۆكردن و رێكه‌وتن و دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ستنیشانده‌كات به‌غدایه نه‌ك هه‌رێم. په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌غدادا گۆڕاوه بۆ په‌یوه‌ندیی هێز، له‌مه‌شدا هه‌رێم وه‌ك دۆڕاوێك ده‌چێته هه‌ر دیالۆگێكه‌وه كه له ئاینده‌دا دروستببێت، لۆژیكی جه‌نگ وایه: لایه‌نی دۆراو نه مه‌رجی هه‌یه، نه داخوازیی، لایه‌نی دۆراو ته‌نها ئه‌مری به‌سه‌ردا ده‌كرێت.
مه‌ریوان وریا قانع نوسیویه‌تی: وه‌كچۆن بڕیاری ریفراندۆم هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژیی گه‌وره بو، ئاواش بڕیاری به‌رگریكردن و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژیی تر بو.
مه‌ریوان وریا قانع له كۆتاییدا نوسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی له‌م نوخبه فاشیله ده‌یبینین تۆمه‌تباركردنێكی بێ‌مانا و نائه‌خلاقییانه‌ی یه‌كترییه، به‌كارهێنانی ئه‌م تۆمه‌تكارییه‌ش بۆ خۆدزینه‌وه له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی.
دوای ئه‌م تێڕوانینانه، چاره‌سه‌ر چییه و ده‌بێ چێ بكرێت؟ بورهان یاسین دەڵێت: هێزه‌كانی تر به تایبه‌تی گۆڕان و كۆمه‌ڵ ده‌بێت زۆر به په‌له و به وردی و به هه‌وڵێكی دیپلۆماسی و سیاسی چڕكراوه رێگه له مه‌سعود بارزانی بگرن كه نوێنه‌ره‌كانی بنێرێت بۆ كۆبونه‌وه له ژێر “خه‌یمه‌ی سه‌فوانی دوه‌م” بۆ ئه‌وه‌ی له پیناو مانه‌وه‌ی خۆی ئه‌وه‌شی ماوه‌ته‌وه ته‌سلیم به به‌غدای بكات. بۆ ئه‌م رێگرییه.
سه‌ردار عه‌زیزیش دەڵێت: ئێستا ئه‌گه‌ر به په‌له كار له سه‌ر گۆڕینی نوخبه‌ی سیاسی و نه‌ریتی سیاسی و ره‌فتاری سیاسی له كوردستان نه‌كرێت ئه‌وا دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت باشتر نابێت، نوخبه‌ی سیاسی كوردی ئاماده‌ن له پێناو مانه‌وه‌یان هه‌مو ته‌نازولێك بكه‌ن به‌بێ گوێدانه پێودانگه‌كانی.