(سبەی):
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن و نه‌زۆكی ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و پیاوانه‌ی كاتێكی زۆر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری نه‌زۆكبونیان زیاد ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی هارفاردی ئه‌مەریكا ئه‌نجامدراوه و ده‌ریخستوه، ئه‌و پیاوانه‌ی زۆرینه‌ی كاته‌كانیان به‌سه‌یر كردنی ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌ر ده‌به‌ن و گرنگی به ئه‌نجامدانی راهێنانه وه‌رزشییه‌كان ناده‌ن، هۆرمۆنی نێرینه‌یان كه‌مده‌بێته‌وه و سپێرمیان لاواز ده‌بێت.
توێژه‌ره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن (20) سەعات سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن له هه‌فته‌یه‌كدا زیانی بۆ پیاوان هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا (15) سەعات وه‌رزشكردن له هه‌فته‌یه‌كدا له‌و زیانانه كه‌مده‌كاته‌وه و هۆرمۆنه‌كانی نێرینه و سپێرم چالاك ده‌كات.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه پێویسته پیاوان ئاگاداری جۆری ئه‌و وه‌رزشه‌ش بن كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، چونكه زۆر ئه‌نجامدانی هه‌ندێ جۆری وه‌رزش زیان به هۆرمۆنه‌كانی پیاوان ده‌گه‌یه‌نێت، به تایبه‌ت پاسكیل سواری.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وانه‌ی كاتێكی زۆر به وه‌رزش كردن به‌سه‌ر ده‌به‌ن و كه‌مترین كات سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن، هۆرمۆنه‌كانیان به رێژه‌ی (77٪) چالاكتره به به‌راورد به‌وانه‌ی كه‌مترین كات وه‌رزش ده‌كه‌ن و زۆر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن.