(سبەی):
پسپۆڕانی ته‌ندروستی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وه‌ك چۆن به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن زیانی هه‌یه، نزمبونه‌وه‌شی به هه‌مان شێوه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ جێده‌هێڵێت.
چه‌ند پسپۆڕێكی دڵی ئه‌مەریكی توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی نزمی فشاری خوێن ئه‌نجامداوه و بۆیان ده‌ركه‌وتوه نزمبونه‌وه‌ی فشاری خوێن كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك ده‌بێت و ده‌بێته هۆی مردنی هه‌ندێك له‌و خانانه و لاوازبونی هه‌ندێكی دیكه‌یان، به‌تایبه‌ت لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه ئه‌و كاریگه‌ریانه له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك ئه‌گه‌ری توشبونی ئه‌و كه‌سه به نه‌خۆشیه‌كانی زه‌هایمه‌ر و خه‌ڵه‌فان زیاد ده‌كه‌ن و وردبینی ئه‌و كه‌سه كه‌متر ده‌بێته‌وه.
پسپۆڕه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وام ئاگاداری ئاستی فشاری خوێنیان بن و له ئاستێكی مام ناوه‌ندا رایبگرن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته گرنگی به خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و ئه‌نجامدانی راهێنانه وه‌رزشییه‌كان بده‌ن.