(سبەی):
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە کۆبونەوەدایە و بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی رزگاری نیشتمانی و به‌ره‌یه‌كی نوێی ده‌دات.
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگه‌یاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانی گفتوگۆ دەکرێت له‌باره‌ی بارودۆخی دوای ریفراندۆم، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی كه له ده‌رئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمدا له ناوچه دابڕێندراوه‌كان رویاندا.
سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی ئاماژەی بەوەشکرد، له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیار له‌سه‌ر پێشنیازه‌كانی جڤاتی گشتی ده‌درێت كه تایبه‌ته به بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت بڕیاری پێكهێنانی حكومه‌تێكی رزگاریی نیشتیمانی و دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی نوێ.