(سبەی):
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایدەگەیەنێت؛ هه‌وڵده‌ده‌ن رونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر گرێبه‌ستی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای رۆزنه‌فت ده‌ستكه‌وێت.
جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كۆمپانیای رۆزنه‌فت پێیراگه‌یاندون گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستێكی سه‌ره‌تاییه و ئاماده‌ی جێبه‌جێكردن نییه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق زانیاری زیاتری له‌و باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆمپانیای رۆزنه‌فتی روسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرانه‌كرد.
پێنج شه‌ممه‌ی رابردو كۆمپانیای رۆزنه‌فت له لێدوانێكدا وتی: هێڵی سه‌ره‌كی نه‌وتی كوردستان له‌ژێرده‌ستی رۆزنه‌فتدایه‌و ئاستی وه‌به‌رهێنان تێیدا بۆ (3) ملیار و (500) ملیۆن دۆلار به‌رزده‌كه‌ینه‌وه.
وه‌كو خۆی ده‌ڵێت، ئه‌و كۆمپانیا روسییه ده‌یه‌وێت بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم فراوان بكات بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌نارده بۆ (950) هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه به‌رزبكاته‌وه.