(سبەی):
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا به‌رگریی له به‌ركاهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر تویته‌ر نه‌بوایه من نه‌ده‌گه‌یشتمه كۆشكی سپی.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس بیزنس، تره‌مپ رایگه‌یاند؛ نوسینی تویته‌كان وه‌كو ئامێرێكی نوسین وایه، هه‌ر كاتێك ده‌ینوسیت راسته‌وخۆ بڵاویده‌كاته‌وه.
تره‌مپ وتی: ئه‌ژماره‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و تویته‌ر و ئینستاگرام، پێگه‌یه‌كی زۆر باشه، كاتێك كه‌سێك قسه‌یه‌كم له‌سه‌ر ده‌كات ده‌توانم به خێرایی بجوڵێم و گرنگی به‌باته‌كه بده‌م، به‌ده‌ر له‌وه هه‌رگیز ناتوانم قسه بكه‌م.
تره‌مپ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ده‌توانم ڕوماڵێكی راسته‌وخۆی خراپی راگه‌یاندن تێپه‌ڕێنم، كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ گفتوگۆ ده‌كه‌یت.