(سبەى):
ئایا كاریگه‌ریی و ده‌رئه‌نجامه‌کانى ریفراندۆمى هه‌رێمى کوردستان کە لەلایەن لیژنەیەکى باڵاى ناشەرعى و نایاساییەوە بڕیارى لێدرا، تەنها بە کردە سه‌ربازییه‌كانەوە دەوەستن کە بەهۆیانەوە زیاتر لە (51%)ى خاکى باشورى کوردستانیان رادەستى هێزە عێراقییەکان کردەوە یان بژاردە و سزاى دیکەش لە ئارادایە لەوانە دادگاییکردنى هەندێک لەو “بەرپرسانە” کە ئیستا هەندێکیان بڕیارى لێدراوە؟
پیشهاتەکان دەریدەخەن؛ روداو و پاشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی دیكه كه له‌پاش ئه‌نجامدانی راپرسیی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كوردستان هاتنه كایه‌وه، هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون كه حكومه‌تی عێراق ئه‌و ناوچانه بخاته‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆی كه به‌ر له ساڵی (2014) و به‌رله هێرشی داعش، كه‌وتنه ژێر كۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بگره دۆخێك هاتوه‌ته كایه‌وه كه به‌پێی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عێراق، ره‌نگه هه‌رێم جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئەو دۆخه‌ی به‌ر له ریفراندۆم، ئه‌مه له كاتێكدا كه به ده‌ستپێشخه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا، رۆژێك به‌رله ئه‌نجامدانی راپرسی، واته له رۆژی (24/9/2017)، چه‌ندین پێشنیار و ده‌رفه‌ت خرانه به‌رده‌م مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌نجامنه‌دان و دواخستنی راپرسی و ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام سه‌ره‌نجام راپرسییه‌كه كرا و جگه له‌و ده‌رنجامه سه‌ربازییانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه له‌ناوچه جێناككه‌كان گیرانه‌به‌ر، هاوكات چه‌ندین بڕیاری دیكه دژی به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌ركران كه ره‌نگه جارێكی دیكه هه‌رێم ئه‌و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی رابردو به‌ده‌ست نه‌هێنێته‌وه.
سزای به‌رپرسانی هه‌رێم
گۆڕانكارییه‌كانی دوای راپرسی، ته‌نها كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كانی نه‌گرته‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، به‌مانایه‌كی دیكه ته‌نها بژارده‌ی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه دژ به به‌پرسانی هه‌رێم نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵكو سزای كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیش له‌خۆ ده‌گرێت، بەشێوەیەک؛ رۆژی پێنجشه‌ممه (18/10/2017) دادگای ره‌سافه له به‌غدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ده‌ركرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپای عێراقی به “داگیركه‌ر” ناوبردبو له كه‌ركوك.
جگه له كۆسره‌ت ره‌سوڵ، فشاره‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێم رو له زیادبونه.
بەپێى ئەو زانیاریانەى رۆژنامه‌ی (حه‌یات) بڵاویکردوەتەوە؛ ئێستادا ئەو لایەنانەی، كە نزیكن لەئێران، فشارەكانیان بۆ سەر حكومەتی عێراق دەستپێكردوە، بۆ ئەوەی فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەریەك لەمەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت و كۆسرەت رەسوڵ و چەندین بەرپرسی دیكەی ئەمنی و سەربازی دەربكەن.
هەر ئەمڕۆ و لەو چوارچێوەیەدا دەستەی نەزاهەى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ بەپێی ماددەی (340)ی یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بابەکر زێباری سوپا سالاری پێشوی عێراق دەرکراوە بە تۆمەتی زیانگەیاندن بە پارەی ئەو شوێنەی کاری تێداکردوە، چونکە ناوبراو لە کارەکەیدا چوار ئۆتۆمۆبێلی وەزارەتی بەرگری داوە بە کەسانی مەدەنی بە سیفەتی میوان.
ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ بابه‌كر زێباری له‌م كاته‌دا، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر ئەنجامدانى ریفراندۆم لە هەرێم لەقەڵەم دەدرێت، ئه‌مه‌ش به‌وپێیه‌ی كه ناوبراو له‌مێژه له پۆسته‌كه‌ی نه‌ماوه.
ناچاركردنی به چونه ژێر ركێفی ناوەندەوە
بۆچونێك هه‌یه پێیوایه؛ گرتنه‌به‌ری ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌دژی هه‌رێم په‌یوه‌ندیی به ریفراندۆمەوە نیه و ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی راپرسیش ئه‌نجام نه‌درایه ده‌بو ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر كۆنترۆڵی ناوه‌ند، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا بۆچونێكی تر پێی وایه كه ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی راپرسیی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی خێراتر كرد و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو توندویژی پێكدادان له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌نێوان كورد و سوپای عێراق روبدات.
به‌مانایه‌كی دیكه ناكۆكییه‌كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر بوه ناكۆكییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌بری ناكۆكیی له‌سه‌ر سنور و ئه‌گه‌ر راپرسی نه‌كرایه ره‌نگ بو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دور له بژارده‌ی سه‌ربازی و به‌پێی رێکكه‌وتن ئه‌و ناوچانه بخرانایه‌ته‌وه ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی پیشاندا بۆ ئه‌نجامدنی دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند، به‌ڵام به‌غدا جەخت لەوە ده‌كاته‌وه تا هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند نه‌بێت به یه‌كگرتویی و یه‌كێتیی خاكی عێراق، ئاماده‌ی گفتوگۆ نابن له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندوە؛ تا هەرێم پابەند نەبێت بە یەکگرتویی خاکی عێراقەوە، حکومەتی ناوەند گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم ناکات و وتیشی: “دەبێت حکومەتی هەرێم سەروەریی حکومەتی فیدڕاڵی قبوڵبکات لەسەر پرسەکانی هەناردەی نەوت و ئاسایش و پاراستنی سنورەکان”.
سزای ئابوری
له‌چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، سزای ئابوریش به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێ كراوه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌رسێ مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران و په‌روێزخان و باشماخ به‌ڕو ی هه‌رێمدا داخراون و جموجۆڵی بازرگانییان تێدا راگیراوه.
ئەومه له كاتێكدا كه پێشتر و له رۆژی (24/9/2017) واته رۆژێك به‌ر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئاسایشی نیشتمانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوایكردبو هەرێمی کوردستان خاڵە سنورییەکانی زەوی و ئاسمانی رادەستی بەغدا بکاتەوە.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئاماژەی به‌وه كردوه، “پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەروازە سنورییەکانی رادەستی بەغدا بکاتەوە، چونکە دەروازە سنورییەکان سەر بە حکومەتی فیدراڵین و هەروەها نەوت کە بە پێی دەستور سەروەتی هەمو گەلی عێراقە و لەو سنورانە دەچێتە دەرەوە، بۆیە حکومەتی عێراق هەرێمی کوردستان رادەسپێرێت سەرجەم دەروازە سنورییەکان لە ناویشیاندا فڕۆکەخانەکان ڕادەستی دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی بکات”.
ئەنجومەنەكه داوای لە دەوڵەتانی هاوسێ و جیهان كردوه کە تەنها مامەڵە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بکەن لە دۆسیەی دەروازە سنورییەکان و نەوت، بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی کاری هاوردەی کەلوپەل و کەسەکان بۆ هەرێم و بە پێچەوانەوە رێکبخات.
ئه‌گه‌ر ئەم هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند دژ به هه‌رێم به ته‌واوه‌تی بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وا هه‌رێم به‌ره‌و دۆخێك هه‌نگاو ده‌نێت كه نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵکو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ش له‌ناو ده‌بات كه پێشتر به‌ده‌ستهاتون، هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و به‌ره‌وپێشچونانه‌ش بۆ گوێنه‌گرتنی به‌رپرسانی كورد و له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه مه‌سعود بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و سه‌رنج و پێشنیاره ناوخۆیی و جیهانیانه‌ی باسیان له دواخستنی راپرسی نه‌گونجانی كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه ده‌كرد.
هه‌مو ئه‌مانه‌ش وا ده‌كات كوردستان به‌ره‌و داهاتویه‌كی ناڕون هه‌نگاو بنێت له كاتێكدا كه ماوه‌ی دو ساڵ زیاتره په‌رله‌مانی كوردستان كه سه‌ره‌كیترین دامه‌زراوه‌ی ته‌شریعیه له هه‌رێمی كوردستان به زه‌بری هێز له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه داخراوه و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆتایی هاتوه و هه‌روه‌ها رێكاره‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژردن و راپرسی له هه‌رێم دواخراوه و بڕیاره له مانگی ئایاری ساڵی داهاتوشدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێت.