تۆپهاوێژەکان ئیڤەرتۆن گۆڵباران دەکەن

(سبەى):

ئارسناڵ توانى بە ئەنجامێکى گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامەر دو گۆڵ لە ئیڤەرتۆنى خاوەن یاریگاى بردەوە.

 

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گەڕەى نۆى هەفتەى پریمەر لیگدا هەردو یانە روبەڕوى یەکتر بونەوە و دواى (12) خولەک رۆنى کە بە کوڕە ئاڵتونیەکە ناسراوە ئیڤەرتۆنى خانەخوێى کردە خاوەن گۆڵى یەکەم و یاریەکە بەڵام پێش کۆتایى هاتنى ئەو تایمە مۆنتریاڵ یەکسانى بۆ یاریەکە گەڕاندەوە.

 

لە تایمى دوەمدا کوڕانى تۆپهاوێژەکان بە گڕو تینەوە گەڕانەوە یاریگا و توانیان ەئنجامەکە پێچەوانە بکەنەوە و تا کۆتا فیکەى ناوبژیوان لە تۆمار کردنى گۆڵ نەوەستان و لە رێگەى ئۆزێل و لاکازێتى و رامزى و سانچێزەوە چوار گۆڵى دیکەیان تۆمارکرد و عومەر تیاسیش گۆڵێکى دیکەى بۆ ئیڤەرتۆن کرد بەڵام هیچى لە ئەنجامەکە نەگۆڕى.

بەو ئەنجامە ئارسناڵ بوە خاوەنى (16) خاڵ و بەجیاوازى گۆڵ لەدواى چێڵسیەوەیە و لە پلەى پێنجەمدایە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە