(سبەی):
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی مادده‌كانی پێكهاته‌ی بیبه‌ری تون چه‌ندین سودیان بۆ له‌ش هه‌یه و ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له كه‌نه‌دا ئه‌نجامدراوه و ده‌ریخستوه كه هه‌فتانه دوجار خواردنی بیبه‌ری تون له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كانی نانخواردندا، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات لای پیاوان، كه له‌ئێستادا به یه‌كێك له جۆره بڵاوه‌كانی شێرپه‌نجه داده‌نرێت و ساڵانه چه‌ندین پیاو به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
توێژه‌ره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بیبه‌ری تون ده‌بێته هۆی ده‌ردانی پرۆتینی ئه‌ندرۆجین به‌شێوه‌یه‌كی رێخراو كه یه‌كێكه له‌و پرۆتینانه‌ی له‌لایه‌ن پرۆستاته‌وه ده‌ده‌درێت و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری توشبون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش كه له‌نێوان هه‌ردو زانكۆی كالیفۆڕنیای ئه‌مەریكی و كیۆی ژاپۆنی ئه‌نجامدرابو، ده‌ریخستوه كه مادده‌ی كاپسینی پێكهاته‌ی بیبه‌ری تون، جگه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبون به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌مده‌كاته‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ریخۆڵه‌كان هه‌یه و له ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌یانپارێزێت.