(سبەی):
له خولی یانه‌كانی ئیسپانیادا، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به سێ گۆڵ سێ خاڵی له ئیبار وه‌رگرت و پارێزگاری له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندیدش كرد.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیادا، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید میوانداری ئیباری كرد.
له تایمی یه‌كه‌مدا یاریزانانی ریاڵ مه‌درید باشتر ده‌بینران و توانیان له‌و تایمه‌دا دو گۆڵ له رێگه‌ی پاولۆ ئۆلیڤێر له خوله‌كی (18) به هه‌ڵه و ماركۆ ئه‌سینسیۆ له خوله‌كی (28)دا تۆماربكه‌ن.
له‌تایمی دوه‌مدا به هه‌مان شێوه یاریزانانی ریاڵ مه‌درید كۆنترۆڵی تۆپ و یاریگایان كرد‌و دوای هاتنه ناوه‌وه‌ی بۆ نێو یاریگا له خوله‌كی (82)دا مارسیلۆ داسیلڤا یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی كرده خاوه‌ن گۆڵی سێیه‌م، یارییه‌كه‌ش به (3) گۆڵی خاوێن به‌سودی ریاڵ مه‌درید كۆتایی هات.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش ریاڵ مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی (20) خاڵ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌و ئیباریش (7) خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی (16)دا دێت.