(سبەی):
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی خواردنه‌وه‌ی چا ئه‌گه‌ره‌كانی توشبون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌كاته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی چا خواردنه‌وه‌كه به بڕێكی زۆر نه‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه چه‌ند پسپۆڕێكی فه‌ره‌نسی له‌یه‌كێك له زانكۆكانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامداوه و بۆیان ده‌ركه‌وتوه خواردنه‌وه‌ی چا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ئه‌گه‌ری مردنی له‌ناكاو كه‌مده‌كاته‌وه.
توێژه‌ره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م سوده‌ی چا له له كه‌سی جگه‌ره كێشه‌وه بۆ كه‌سی جگه‌ره‌نه‌كێش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به‌جۆرێك خواردنه‌وه‌ی چا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبون به نه‌خۆشی دڵ لای كه‌سانی جگه‌ره‌نه‌كێش به‌ڕێژه‌ی (34٪)، به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه بۆ كه‌سانی جگه‌ره‌كێش ته‌نها (24٪).
توێژه‌ره‌كان داوایان له بەکارهێنەران كردوه كه له بری خواردنه‌وه‌ی قاوه گرنگی به خواردنه‌وه‌ی چا بده‌ن، چونكه قاوه زیانی ته‌ندروستی بۆ له‌ش هه‌یه و هۆكارێكه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی خواردنه‌وه‌ی چا، كه ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی فشاری خوێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته چا به رێژه‌یه‌كی زۆر نه‌خورێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوده‌كانی نه‌گۆڕێن بۆ زیان.