(سبەی):
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری دو سه‌رچاوه‌ی كه‌شتییه‌وانییه‌وه رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه هێشتا به‌رده‌وامه.
به‌پێی وتەی سه‌رچاوه‌كانی ئاژانسی رۆیته‌رز، رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه به‌راورد به پێشتر زۆر كه‌می كردوه.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌كردوه، پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه (600) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌رێگای به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا رۆژانه (200 بۆ 240) به‌رمیل هه‌نارده ده‌كات.