(سبەی):
پارتی دیموكراتی لیبراڵ كه شینزۆ ئابی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی وڵاتەکەی برده‌وه و پارتێکی نوێ بە (21) رۆژ تەمەنەوە (54) کورسیی بەدەست هێنا.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، پارتی دیموكرات لیبراڵ و هاوبه‌شێکی لاوەکی له ئیئتیلافی ده‌سه‌ڵاتدار كه پارتی كۆمیتۆیه، توانیویانه له كۆی (465) كورسی په‌رله‌مان، لانی كه‌م (312) كورسی ببه‌نه‌وه، ئەوەش رێژه‌ی دو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مان پێكده‌هێنێت.
هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی پارته‌كه‌ی شینزۆ ئابی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، دابه‌شبونی لایه‌نه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌كان بو، پارتی دیموكراتی ده‌ستوری كه ته‌نیا ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه پێكهێنراوه (54) كورسی به‌ده‌ست هێنا و بو به پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی له ژاپۆن.
ئاژانسی هه‌واڵی كیودۆ رایگه‌یاند، ئاستی به‌شداریی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا گه‌یشتوه‌ته رێژه‌ی زیاتر له (53%)، به‌پێی زانیارییه‌كان به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌ی گه‌رده‌لولێكی به‌هێز له ژاپۆن زۆێك له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته نه‌چونه‌ته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌وه‌ش دواجار له به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار شكاوه‌ته‌وه.