(سبەی):
بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە سلێمانی لە کۆبونەوەدان و تاوتوێی پڕۆژەی هاوبەشی هەردولا دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی رزگاری نیشتیمانی.
په‌یامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) له سلێمانی رایگه‌یاند؛ كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ته به پرۆژه‌ی هاوبه‌شی بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه و پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاریی نیشتیمانی و رزگاركردنی هه‌رێمی كوردستان له‌م بارودۆخه دژواره‌ی تێی كه‌وتوه.
محه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان رایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كان له چوارچێوه‌ی په‌رۆشیانه بۆ رزگاركردنی هه‌رێم له‌و دۆخه‌ی كه تێی كه‌وتوه كه له سایه‌ی ئه‌ندازیارانی ریفراندۆم نیوه‌ی خاكی هه‌رێمیان له‌ده‌ستدا.
کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.