(سبەی):
حكومه‌تی عێراق و ئوردن رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له به‌گه‌ڕخستنی هێڵێكی نه‌وتیی له نێوانیاندا، كه ده‌توانرێت له‌رێگه‌یه‌وه رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی به‌ترای ئوردنی ئاشكرای كرد؛ له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عه‌ممان، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، چاوی به هانی موله‌قی هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی كه‌وتوه و تاوتوێی چه‌ند پرسێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵاتیان كردوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، هه‌ردولا رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له‌ته‌واوكردنی كاره هونه‌ریی و ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌و هێڵه نه‌وتییه‌ی كه گرێبه‌ستی دروستكردنه‌كه‌ی له ساڵی (2013) له‌نێوان هه‌ردو وڵات‌دا ئیمزا كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات بخرێته كاركردن و نه‌وتی خاوی عێراق له رێگه‌ی ئوردنه‌وه بگه‌یه‌نێته كه‌نداوی عه‌قه‌به.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هیوای خواستوه، په‌له بكرێت له‌به‌گه‌ڕخستنی پرۆژه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ده‌ره‌وه زیاد بكات.