عه‌بادی بۆ تیلەرسۆن: حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هێزێكی‌ عێراقییه‌

ریکس تیلەرسن - حەیدەر عەبادی

(سبەی):

سەر‌چاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق لێدوانه‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مەریكا له‌باره‌ی‌ بونی‌ چه‌كداری‌ بیانی‌ له‌ عێراق ره‌تده‌كاته‌وه و رایدەگەیەنێت: حەشدی شەعبی هێزێکی عێراقییە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، سه‌رسوڕمانی‌ خۆی‌ له‌و لێدوانه‌ی‌  وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مەریكا له‌ باره‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ پیشاندا و رایگه‌یاند: حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هێزێكی‌ عێراقییه‌ و قوربانیانداوه‌ بۆ به‌رگریی كردن له‌ وڵات و له‌ژێر فه‌رمانده‌ی‌ عێراقدایه‌ و به‌پێی‌ یاسا رێكخراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كردوه؛ هیچ لایه‌نێك مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ عێراق بكات، یان بڕیاربدات عێراقییه‌كان چی‌ بكه‌ن.

جه‌ختی كرد‌وه‌تەوە؛ ئه‌و هێزانه‌ی‌ له‌ عێراق شه‌ڕ ده‌كه‌ن عێراقیین و هیچ هێزێكی‌ شه‌ڕكه‌ری‌ بیانی‌ له‌ عێراقدا نییه.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە