(سبەی):

له‌ دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆی‌ پەرلەمانی عێراقدا  ئه‌ندامانی‌  ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق هه‌ڵبژێردران، کە دو ئەندامیان کوردن.

په‌یامنێری‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان) له‌ به‌غدا رایگه‌یاند: له‌ دانیشتنی‌ ئه‌مرۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراقدا ناوی‌ كاندیدانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیۆن به‌سه‌ر چوار لیستی‌ جیاوازدا دابه‌شكران و دواتر لەڕێگه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ نهێنییەوە‌ ئەندامانی کۆمسیۆن هەڵبژێردران.

دوای جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان لیستی‌ (ب) زۆرینه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ بەده‌ستهێنا‌، كه‌ پێکهاتون‌ له‌ ریاز غازی فارس، ئه‌حمه‌د ره‌حیم به‌شاره‌، موعته‌مه‌د نیعمه‌ عه‌بدولموحسین، رزگار حه‌مه‌ محێدین، غه‌سان فه‌رحان حه‌مید، كه‌ریم مه‌حمود شه‌بیب، سه‌عید حه‌مید ئه‌مین، مه‌عن عه‌بد حه‌نتوش وحازم روده‌ینی.

بەپێی زانیارییەکان؛ دوای زیاتر لە مانگێک لەکۆبونەوەی نێوان پێکھاتە و فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکان ئەمڕۆ ئەندامانی نوێی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژرادنەکانی عێراق، ھەڵبژێردران و لەکۆی (172) دەنگ (152) دەنگ بۆ لیستی (ب) بو کە لیستەکە لە نۆ کەس پێکھاتوە و دو ئەندامی کوردن، ئەوانیش سەعید کاکەیی و رزگار حمە محێدین-ن.

لە کۆبونەوەکەدا پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا دو ئەندامی تورکمان مەسیحی کە یەکێکیان ژن بێت بۆ ئەنجومەنی کۆمیسیاران زیادبکرێت، بەڵام مافی دەنگدانیان نەبێت و ئەندامانی پێشوی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی پێشوش خانەنشین بکرێن بەپێی یاسا کارپێکراوەکان.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە