”كەركوك ئارامە”

کەریم نورى، وتەبێژى هێزەکانى بەدر

(سبەى):

وتەبێژی هێزەكانی بەدر رایدەگەیەنێت؛ ئێستا دۆخی كەركوك ئارامە و رۆژ لە دوای رۆژیش ئارامتر دەبێت.

كەریم نوری، وتەبێژی هێزەكانی بەدر دەڵێت: هێزە عێراقیەكان لە كەركوك، هەڕەشە نین بۆ سەر هیچ لایەنێكی دیاریكراو و چەكدارانی حەشدی شەعبیش لە دەرەوەی شارەكە جێگیركراون.

ئەوە لەکاتێکدایە؛ دواى پێشڕەویەکانى سوپا و حەشدى شەعبى بۆ کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان خەڵکى زۆربەى ناوچەکان بە کەرکوکەوە شارەکەیان جێهێشت و ترس لەوە هەبو دۆخى شارەکە ئاڵۆزى تێبکەوێت ئەوانیش بکەونە بەر ئەو هەڕەشە و مەترسیانە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە