باشترینەکانى جیهان دیاری دەکرێن

(سبەى):

ئەمشەو لە ئاهەنگى دیاریکردنى باشترینەکانى وەرزى رابردودا لە لەندەن، یەکێتى تۆپى پێى جیهان براوەى خەڵاتى باشترین یاریزان و راهێنەر و گۆڵپارێز وخاوەنى جوانترین گۆڵى دەستنیشانکرد.

لە ئاهەنگەکەدا زەینەدین زیدانى فەڕەنسى و راهێنەرى یانەى ریاڵ مەدرید وەک باشترین راهێنەرى وەرزى رابردو هەڵبژێردرا، ئەوەش دواى ئەوەى توانى وەرزى رابردو نازناوى خولى ئیسپانیا و خولى یانە پاڵەوانەکان بۆ یانەکەى بەدەستبهێنێت.

لاى خۆیەوە بوفۆنى ئیتاڵى و گۆڵپارێزى یانەى یۆڤێنتۆس توانى خەڵاتى باشترین گۆڵپارێز بباتەوە و پیتەر شمایکڵ خەڵاتەکەى پێبەخشى.

هەروەک ئۆلیڤەر جیرۆى فەرەنسى بوە خاوەنى خەڵاتى بۆشکاش بۆ جوانترین گۆڵ، ئەوەش بەو گۆڵەى وەرزى رابردو لە کریستیان پاڵاسى تۆمارکرد بە بەرگى ئەرسناڵەوە. جیرۆ بەبەرگى تۆپهاوێژەکانەوە 238 یارى ئەنجامداوە و (101) گۆڵى تۆمار کردوە.

لە هەڵبژاردەدا یاریزانى پێکهاتەى نمونەیى ساڵ خەڵاتکران کە یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى پشکى شێرى هەیە و پێنج یاریزانى لەناو پێکهاتەکەدان ئەوانیش؛ رۆناڵدۆ و رامۆس و کروس و مارسیلۆ و مۆدریچ، هەریەکە لە میسى و نەیمار و ئینێستا و بونۆچى لەناو هەمان پێکهاتەى باشترینەکاندان لەگەڵأ ئەلڤێس و بوفۆن وەک گۆڵپارێز.

لیگا مارتنسى هۆڵەندى، وەک باشترین کچە یاریزانى جیهان دەستنیشانکرا.

سارینا ڤیگمان، راهێنەرى هەڵبژاردەى کچانى هۆڵەندا خەڵاتى باشترین راهێنەرى کچانى وەرگرت.

خەڵاتى هاندەرانى نمونەیى بەخشرایە یانەى سێڵتیک.

فرانسیس کۆنێ، خەڵاتى یارى خوێنى لەلایەن فیفاوە پێبەخشرا.

هێشتا ئاهەنگەکە و دیاریکردنى باشترینەکان بەردەوامە..

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە