(سبەى):
ئەمشەو لە ئاهەنگى دیاریکردنى باشترینەکانى وەرزى رابردودا لەلەندەن، یەکێتى تۆپى پێى جیهان براوەى خەڵاتى باشترین یاریزان و راهێنەر و گۆڵپارێز وخاوەنى جوانترین گۆڵى دەستنیشانکرد.
کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و ئەستێرەى یەکەمى یانەى ریاڵ مەدرید کە وەرزى رابردو توانى ببێتە گۆڵکارى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و براوەى خولى ئیسپانى و سوپەرى ئیسپانى و خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا و جامى سوپەرى ئەوروپا لەلایەن فیفاوە وەک باشترین یاریزانى جیهان دەستنیشانکرا,
دواى وەرگرتنى خەڵاتەکە کە لەلایەن مارادۆنا و رۆناڵدۆى دیاردە و سەرۆکى فیفاوە پێشکەشى کرا، وتەیەکى پێشکەشکرد.