(سبەی):
ئەندامێکی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند:ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی بو پێش ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم كردی، بۆیە ئێستا واشنتۆن كورد وه‌ك كێشه ده‌بینێت نه‌ك چاره‌سه‌ر.
هۆشیار عومه‌ر عەلی، ئه‌ندامی ژوری په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیکە وه‌ك هاوپه‌یمان و دۆستی كورد ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانیان بو پێش ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم كردیان، ئامۆژگاری سه‌ركرده‌كانی كورد و به‌تایبه‌ت مه‌سعود بارزانیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌دات، به‌ڵام كه كرا ئێستا لەلایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كورد وه‌ك كێشه ده‌بینرێت نه‌ك چاره‌سه‌ر.
وتیشی :”سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ بەغدا، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌یه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداوه نییه.