(سبەی):
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشكرای ده‌كات، پاشای ئوردن هه‌وڵی داوه كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی و مه‌سعود بارزانی رێكبخات، به‌ڵام عەبادی دیداری بارزانی رەتکردوەتەوە.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌ن لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوی کردەوە کە؛ شا عەبدوڵای دوەم، پاشای ئوردن ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كردوه بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمی له نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مه‌سعود بارزانیدا.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڵاوی کردوەتەوە؛ پاشای ئوردن له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا بۆ ئه‌و وڵاته پێی راگه‌یاندوه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئاماده‌ن نێوه‌ندگیریی نێوان هه‌ردولا بكه‌ن و مه‌سعود بارزانی ئاماده بوه له‌گه‌ڵ عه‌بادی كۆببێته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت نوسیویەتی: حه‌یده‌ر عه‌بادی، كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی به پێشێلكردنی ده‌ستور له‌قه‌ڵه‌م داوه.