(سبەی):
له گوندی مه‌حمودیه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ره‌بیعه، پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی یه‌كتر بۆردومان ده‌كه‌ن، بڕیارە ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه له سنوری ناحیه‌ی ره‌بیعه بكشێته‌وه.
په‌یامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگه‌یاند: له سەعات (8:30) خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی له گوندی مه‌حمودیه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ی قه‌زای شه‌نگال، به هاوه‌ن سه‌نگه‌ره‌كانی یه‌كتر بۆردومان ده‌كه‌ن و بۆردومانكردنه‌كه‌ش تائێستا به‌رده‌وامه.
فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی، له سنوری ناحیه‌ی ره‌بیعه به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: به‌پێی رێکكه‌وتنێك بڕیاره ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری ناحیه‌ی ره‌بیعه، له گوندی مه‌حمودیه‌وه بۆ گوندی قاهیره بكشێنه‌وه.