سه‌نگاوی‌: تا ته‌واوبونی‌ ئه‌م خوله ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانم‌

فەرهاد سەنگاوی

(سبەی):فه‌رهاد سه‌نگاوی، راده‌گه‌یه‌نێت تا ته‌واوبونی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌و وه‌ك ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مان ده‌مێنێته‌وه‌.

فەرهاد سەنگاوی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە نوسینگەی پەرلەمان لە سلێمانی رایگەیاند: نوسراوێکی لەسەر داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کردوە و ئەوە نووسراوەی بەناوی دەستلەکاركێشانەوەی لە پەرلەماندا خوێندراوەتەوە راست نییە و خۆی ئاگاداری نەبوە.

رایگەیاند: بەپێی یاسا تا کۆتایی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمانتاری شەرعییە و بە نوسراو سەرۆکایەتی پەرلەمانی لەو بابەتە ئاگادارکردوەتەوە.

فەرهاد سەنگاوی وتیشی :”لەئێستادا فراکسیۆنی یەکێتی بوە بە بەشێک لە فراکسیۆنی لایەنێکی دیکە و لەناو فراکسیۆنەکەدا کێشە دروستبوە”.

کۆتایی مانگی رابردو، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ دەستلەکارکێشانەوەی فەرهاد سەنگاوی ئەندامی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد و پێشتریش مەکتەبی سیاسی یەکێتی، فەرهاد سەنگاوی لە ریزەکانی خۆی دەرکرد بەهۆی ئەوەی بەشداری کەمپینی جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادای بۆ ریفراندۆم کردبو.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە