(سبەی):
جموجوڵەکانی سوپا و حەشدی شەعبی لەنزیک بەنداوی موسڵ و رەبیعە بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی دەروازەی خابوری نێوان هەرێم و تورکیایە.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاوی کردەوە؛ جموجوڵەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لەناوچەکانی نزیک بەنداوی موسڵ و رەبیعە و شەنگال و بردنی تانک و موشەک لەناوچەکە، ترسی لای بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دروست کردەوە کە ئامانج لەو هەوڵە کۆنترۆڵ کردنەوەی دەروازەی خابوری سەرسنوری تورکیابێت.
هاوکات لەئێستادا، زۆربه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان كه‌وتونه‌ته ده‌ست حكومه‌تی به‌غدا و كارمه‌ندی پێویست ره‌وانه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان كراون، بڕیارە به‌مزوانه‌ش فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێن.
عه‌باس به‌یاتی سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا و نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران كه‌وتونه‌ته ده‌ستی حكومه‌تی به‌غدا و (49) كارمه‌ندی بۆ به‌ڕێوه‌بردنیان ره‌وانه‌كراوه.
به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، تائێستا ئیبراهیم خه‌لیل و فیشخابور به‌ته‌واوی نه‌كه‌وتونه‌ته ده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ، ئه‌نكه‌ره‌ش ئاماده‌یی پیشانداوه، هه‌ردو ده‌روازه سنورییه‌كه راده‌ستی به‌غدا بكات، هه‌ماهه‌نگیش هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بكه‌ونه ده‌ست حكومه‌تی فیدراڵ.
سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمیش به‌یاتی رونی كردوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی رێوشوێنه‌كانی گرتنه ده‌ستی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ته‌واوبون و به‌مزوانه راده‌ستی به‌غدا ده‌كرێن.