ئارام هه‌ڵه‌دنی
دوای راپه‌ڕینی به‌هاری (1991) و دروستبونی حكومه‌تی كوردستان و به‌فه‌رمی ناساندنی له‌په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی نیمچه سه‌ربه‌خۆ بێگه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا كاری ئیداری و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیەكانی رایی ده‌كرد، هه‌رچه‌نده له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تی كردیان به دو ئیداره به‌داخه‌وه تا هه‌نوكه كاریگه‌ری به‌سه‌ر كوردستانه‌وه هه‌یه و كوردستانی كرده دو هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس.
دوای ئازادكردنی عێراق هه‌رێمی كوردستان له‌ڕوی كارگێڕی و سه‌ربازییه‌وه زۆر له‌پێش عێراق بو، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی حیزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حیزبی رۆژ به رۆژ كوردستانی دواخست و به‌غدای به‌ره‌و پێش برد ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌میشه له پێشه‌نگی قوربانی فیكری دو ئیدارەی پارتی و یه‌كێتیدا بون، ئه‌و دو حیزبه زیاتر بیریان له زیادكردنی هەژموی خۆیان ده‌كرد له‌و ناوچانه.
دوا بڕیاری هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی كوردستان داش عێراق واته بارزانی و هاوئاوازه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كوردستانی روبه‌روی گه‌وره‌ترین شكست كرده‌وه كه له دوا چاره‌كی سه‌ده‌ی بیسته‌م به گه‌وره‌ترین شكستی سیاسی سه‌ركردایه‌تی كوردستان داده‌نرێت.
ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و عینادی و به‌گوێ نه‌كردنی سه‌ركردایه‌تی كوردستان داش عێراق به‌رامبه‌ر خه‌مخۆرانی كوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌مەریكاو ئه‌وروپاو وڵاتانی دراوسێ كوردستانیان روبه‌ڕوی ئه‌م شكسته گه‌وره كرده‌وه كه ده‌رباز بون لێی ئاسان نییه.
سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی شكستی سیاسی خوارد هه‌ر ئێستا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ببنه‌وه ده‌مڕاستی كوردستان و کۆبونەوەی بیست حیزبی رێك ده‌خه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌م كه‌م سه‌نگیه‌ی ئێستاوه بچنه به‌غدا و گوێ بۆ فەرمانه‌كانی عه‌بادی شل بكه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی له رابوردو بۆیان ده‌كرا به‌رامبه‌ر به‌غدا له ئێستادا ناتوانن، چونكه حكومه‌تی عێراق له رابوردو داوای ناوچه جێناكۆكه‌كانی ده‌كرد كه نابێت ته‌نها هێزی كوردی لێبێت و داوای بیره نه‌وته داگیر كراوه‌كانی ده‌كرد هه‌رێمی كوردستان به‌و مه‌رجانه رازی نەبو، به‌ڵام له ئێستادا كه داواكارییه‌كانی حكومه‌تی عێراق به زه‌بری هێز جێبه‌جێ كراوه كه‌وتۆته‌وه ژێر ده‌ستی خۆیی و له‌سایه‌ی هه‌ڵه‌ی سیاسی سه‌ركردایه‌تی كورد پێشمه‌رگه‌یان توشی گه‌وره‌ترین شكست كرد كه له ماوه‌ی چوار ساڵی رابوردو تاكه پاڵه‌وانی جه‌نگ له‌هه‌مو جیهان كه روبه‌ڕوی داعش بوبێته‌وه پێشمه‌رگه‌بو.
پێشمه‌رگه بوبو به داستانی ئازایه‌تی و گیانفیدایی و مه‌دالیای ناساندنی كوردبو به یه‌خه‌ی سیاسیه‌كانی جیهانه‌وه كه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌روا ده‌مێنێته‌وه و هه‌رگیز قاره‌مانیه‌تی و وره‌ی پێشمه‌رگه دانابه‌زێت.
بۆیه له ئێستا به دواوه ئه‌ركی حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌سازی ریفراندۆم و رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تیه رۆشنبیره‌كانی كوردستانه ستۆپێك به‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئێستا بكه‌ن و چیتر به كۆبونه‌وه‌ی ده‌یان حیزبی كه‌م سه‌نگ كورستان به‌ره‌و دواوه نه‌به‌ن، به‌ڵكو دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش دوساڵ له‌مه‌وبه‌ر و په‌رله‌مان ئاسایی بكرێته‌وه و بكرێته تاكه مه‌رجه‌عی قه‌راری سیاسی بۆ دیاری كردنی چاره‌نوسی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ش له ده‌ستی حیزب ده‌ربهێنرێت و بكرێت به هێزێكی نیشتیمانی دور له ئینتمای حیزبی.