تەمەنی پەرلەمانیان هەشت مانگ درێژکردەوە

ئمنیکى و بێگەرد تاڵەبانى

(سبەی):

پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر پرۆژەیەکی یەکێتی و پارتی و یەکگرتو دا بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بۆ هەشت مانگی دیکە.

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا بە دەنگی (60) پەرلەمانتار، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی هەشت مانگ دواخرا و تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستانیش هەمان ماوە درێژکرایەوە.

کۆبونەوەکە، کە بەبێ بەشداریی هەردو فراکسیۆنی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەچو لە کۆی (111) پەرلەمانتار (68)یان لە کۆبونەوەکە ئامادەبون و بە (60) دەنگی بەڵێ و (8) دەنگی نەخێر پرۆژەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی هەشت مانگ پەسەندکرا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە