(سبەی):
بەهۆی درێژکردنەوەی وادەی پەرلەمان بە نایاسایی، سێ په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانیان جێهێشت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوش دەڵێت: ده‌بێت پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
گه‌شه دارا، یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره‌كانی یەکێتی کە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی جێهێشت لە لێدوانێکدا درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی په‌رله‌مانی به نایاسایی ناوبرد‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی كرد.
هاوكات قادر ره‌زگه‌یی، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی رایگه‌یاند؛ له ژێره‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌كاتی خۆیاندا نه‌كرێن.
هاوکات ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو له‌په‌رله‌مانی كوردستان بە پێویستی زانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خزمه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد ده‌كات.