حكومەتی عێراق متمانەی بە ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم نییە

دەرباز محەمەد

(سبەى):

وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاشکراى دەکات؛ حكومەتی عێراق متمانەی بە ژمارەی موچەخۆرانی هەرێم نییە و تەنها (682) هەزار موچەخۆری هەرێم لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە پەسەند كراوە.

دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم دەڵێت؛ ملیۆنێك و (400) هەزار موچەخۆری هەیە، بەڵام حكومەتی عێراق متمانەی بەو ژمارەیەی حکومەتى هەرێم نییە و تەنها (682) هەزار موچەخۆری هەرێم لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە پەسەند كراوە.

ئاماژە بەوەش دەکات؛ لە عێراقدا لەكۆی (32) ملیۆن دانیشتوان تەنها دو ملیۆن و (900) هەزار موچەخۆر هەیە، بەڵام لەهەرێم لە كۆی پێنج ملیۆن كەس ملیۆنێك و (400) هەزار کەس وەک موچەخۆر دانراوە و رونیدەکاتەوە بەو پێیە؛ لە عێراق تەنها لە (8%)ی دانیشتوان موچەخۆرن بەڵام لە هەرێم زیاتر (25 %)ی دانیشتوان موچەخۆرن، “ئەوەش ناڕاستە”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە