یانەى سلێمانى گەڕایەوە خولى نایابى عێراق

(سبەى):

بە فەرمى یانەی سلێمانی گەڕایەوە بۆ خولی نایابی عێراقی و بەو پێیەش ئەم وەزرە تیپى یەکەمى یانەکە لەو خولە یارى دەکات.

یانەى سلێمانى ئاشکراى دەکات لە کۆبونەوەی ئەمڕۆى یەکێتی تۆپی پێی عێراقدا بڕیاردراوە لەسەر گەڕاندنەوەى یانەی سلێمانی بەشێوەیەکى فەرمى بۆ خولی نایابی عێراقی لە وەرزی (2017 – 2017).

هەرچەندە پێشتر یانەکە لەروى یاریگا و تیم و یاریزانانەوە گۆڕانکارى و ئامادەکاریی کردوە، بەڵام هێشتا بەفەرمى زانیاریەکى دیکەى ئەو تۆى لەسەر چۆنیەتى بەشداریکردنى لە خولەکە و پێکهاتەى یانەکە رانەگەیاندوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە