(سبەی):
عێراق داهاتی مانگی رابردو نەوت ئاشکرا دەکات و بە پێی ئامارێک کە بڵاو کراوەتە، بە بێ نەوتی کەرکوک داهاتی عێراق لە فرۆشی نەوت چوار ملیار و (866)ملیۆن دۆلار بوە.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند بە پێی ئاماره‌كه‌ی سۆمۆ له مانگی ئه‌یلولدا (97)ملیۆن و (200)هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه و داهاته‌كه‌شی گه‌یشتوه‌ته چوار ملیار و(866)ملیۆن دۆلار و ئاماره‌كه هیچ بڕه نه‌وتێكی هه‌نارده‌كراوی كێڵگه‌كانی كه‌ركوكی تێدا نییه.
جیهاد ئاشكرای كردوه؛ له مانگی ئه‌یلولدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به تێكڕا (50)پۆینت سفر(62)دۆلار بوه و ئه‌و بڕه نه‌وته به (38)كۆمپانیای جیهانی فرۆشراوه.