هێشتا خاڵە سنوریەکانى دیکە بڕیاریان لێنەدراوە .. باشماخ کرایەوە

دەروازەى سنوریى باشماخ

(سبەی):

بە پێی هەواڵی میدیای ئێران، بڕیارە هەمو ئەو خاڵە سنورییانەی دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی بکرێنەوە و هەر ئەمڕۆ مەزی باشماخ کرایەوە.

ئاژانسی (میهر) بڵاوی کردەوە؛ سەرکونسوڵی ئێران لە هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە؛ ئەمڕۆ چوارشەممە خاڵی سنوریی باشماخ دەست بەکارەکانی دەکاتەوە  و لە بەیاننامەیەکدا نوسیویەتی؛ بە سەرنجدانە داواکارییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و رۆشنبیران و خانەوادەی پایەبەرزی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، خاڵی سنوریی باشماخی نێوان مەریوان و سلێمانی دەکرێتەوە و لە ئەمڕۆوە هەمو جموجۆڵەکانی گەشتیاران و کاڵا و شتومەک ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژە بەوە کراوە؛ جگە لە مەرزی باشماخ تا ئێستا وادەی کردنەوەی خاڵە سنورییەکانی دیکەی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێکی لێنەدراوە.

کردنەوەی مەرزی باشماخ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە کاتێکدایە کە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، تاران رایگەیاند؛ لەسەر داوای حکومەتی عێراق سەرجەم خاڵە سنورییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دادەخەین .

دوای زیاتر لە (10)رۆژ باشماخ یەکەم سنورە کە دوای داخستنی دەکرێتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە